ئەمڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردن کۆبۆوە و رایگه‌یاند" وڵاتی ئوردن تایبه‌تمه‌ندی مێژویی و دراوسێیه‌تیی فراوانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ئاماده‌بونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، پێشوازیان له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی ئوردنی عه‌بدولمونعیم ساڵح شه‌حاده عۆدات، و شاندێكی یاوه‌ریان كه پێكهاتبون له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئوردنی كرد.
له دیدارێكی نێوانیاندا، سه‌ره‌تا د. ڕێواز فایه‌ق باسی په‌یوه‌ندیی مێژویی نێوان پاشاكانی ئوردن و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردی كرد و گرنگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌رز نرخاند، هاوكات باسی سه‌ركه‌وتویی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئوردنی كرد، كه سیاسه‌تێكی جێگیر و هاوسه‌نگی هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیشدا باسی خاڵی هاوبه‌ش و سیستمی كۆتایی پێكهاته‌كانی كرد.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی هاوشێوه‌یی و لێكچونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ردولای كرد، كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به له‌یه‌كچونی مه‌سه‌له‌كانه‌وه هه‌یه له‌ڕوی ئه‌منی و ئابوری و كلتورییه‌وه، وتیشی" وڵاتی ئوردن تایبه‌تمه‌ندی مێژویی و دراوسێیه‌تیی فراوانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ده‌خوازین ئه‌م په‌یوه‌ندییانه فراوانتر بكرێت له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی و دروستبونی هاوئاهه‌نگی له‌نێوان لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی هه‌ردولا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌باره‌ی كاری په‌رله‌مانییه‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌لای خۆشیه‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به بایه‌خه‌وه باسی گرنگیی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی ئوردنی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبێت.
دواتر عه‌بدولمونعیم ساڵح شه‌حاده عه‌ودات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی ئوردن، خۆشحاڵی خوی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانیكردنی په‌رله‌مانی كوردستان و به گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان كرد، هاوكات به‌بایه‌خه‌وه باسی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه بۆ وڵاتی ئوردن مایه‌ی شانازییه‌و، هیوای خواست كه له ئاینده‌دا بتوانن په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان. پاشان به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی شانشینی ئوردنی دیدو بۆچونی خۆیان ده‌ربڕی بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا.