بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین كۆبوەوە

ئەمڕۆ هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندێكی یاوەری سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كرا.

راگەیاندنی مەكتەبی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازیكرد لە باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاندێكی یاوەری.

ئەوەش هاتووە" لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كراو جەختیشكرایەوە لەسەر یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كە پێویستیەكی بنچینەییەو پێویستیشە ئەم یەكڕیزی و یەك هەڵوێستیە بەردەوام بێت لەپێناو خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان". 

مەكتەبی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەکێتی و یەکگرتو باوەڕیانوایە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو جیهان زۆر خێراو لەناكاو ڕودەدەن بۆیە پێویستە كورد بەرچاو ڕون بێت لەئەگەری گۆڕانكارییەكان لە داهاتودا، لەكۆتایی دیدارەكەشدا گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.


PM:06:51:05/09/2021