وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕی ئەو موچانەی کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو موچەخۆرانەی کە زیاتر لە موچەکانیان وەرگرتووە لە پێش رێککەوتی ١ی تەمووز لێیان وەرناگیرێتەوە". 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەباب وەزیری دارایی لەسەرە، ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتی کردوە و دانەیەکی دەست (سپی) کەوتووە لەبارەی پرسی دوو مووچە، رایگەیاندووە، بەپێى ماددەى (١٤/أ) لە یاساى چاکسازى ژمارە (٢)ى ساڵى (٢٠٢٠)، دوابەدواى رێنمایى دارایى ژمارە (٥)ى ساڵى (٢٠١٢) بڕیارماندا بە دەرکردنى ئەو رێنماییانەى خوارەوە:

یەکەم، بڕى ئەو موچانەى کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو موچە خۆرانەى کە زیاتر لە موچەیەکیان وەرگرتووە لەپێش رێککەوتى (١ی تەمووزی ٢٠٢٠)، لێیان وەرناگیرێتەوە بەپێى یاساى سەرەوە.

دووەم، بڕى ئەو موچەیەى کە زیاتر لە موچەیەک وەرگیراوە لەلایەن موچەخۆران لەدواى رێکەوتى (١ی تەمووزی ٢٠٢٠)، لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنها ئەو موچەیە وەردەگیرێت کە خۆى هەڵیبژاردووە و هەر بڕە پارەیەکیش پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.

سێیەم، بڕى لێوەرگیرانەوەکە لە موچەخۆر کە لە بڕگەى (٢)دا هاتووە، بەڕێژەى (١/٥) کۆى موچەکەى (بنەڕەتى و دەرماڵە) زیاتر نەبێت.


AM:11:23:06/09/2021