ئەمشەو ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کورت هاککرا و دواتر کۆنترۆڵکرایەوە
لەلاپەڕەی هۆم پەیج، لاپەڕەی سەرەکی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ، گروپێکی هاککەر کە خۆیان بە گروپی "1877 TEAM” ناساندووە پەیامێکیان بڵاوکردووتەوە و رەخنەی توندیان لە وەزارەتەکە گرتووە و نوسیویانە ئەوەی ئەو پێگەیەی هاککردووە بڕوانامەی نییە.