لە بارەی مووچە پێشنیارێکی نوێ دەکرێت( یاداشت )


لەنوسراوێکدا کە واژۆی ٢٥ پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی لەسەرە، داوا دەکرێت پێشنیارێک لە بارەی موچەوە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

لە نوسراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوەو، ناونیشانەکەی"پێشنیازە بڕیاری (پابەندکردنی حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان)" داوا کراوە لەنزیکترین دانیشتندا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

بەپێی ئەو پێشنیارە داوا دەکرێت حکومەت پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی موچەی موچەخۆران رێکدەخەن و لە هەرێمی کوردستان بەرکارن، بەبێ هیچ لێبڕین و کەمکردنەوە و پاشەکەوتکردنێک.

لە بڕگەیەکی تری پرۆژەکەدا داوا دەکرێت حکومەت پابەند بێت بە کۆکردنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی گشتی.

هەروەها داوای ئەوەش کراوە، حکومەت  پابەند دەکرێت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەستنی سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەران.



PM:02:18:07/09/2021