سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" داوامانکردووه نرخی بەنزین بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر نرخی پێش به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخەکەی ئێستای، پێشبینی ده‌که‌ین نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت".
ئازاد هەمەوەندی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربارەی بەررزبونەوەی نرخی بەنزین بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" گرفتی سه‌ره‌کی له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین زۆرن یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه بازاڕی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوته‌مه‌نی بازاڕێکی بازرگانی ئازاده و زۆربه‌ی سوته‌مه‌نییه‌کان هاورده ده‌کرێن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دێن، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو حاڵه‌تێکی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بۆرسه‌ی نه‌وت و له‌هه‌موو حاڵه‌تێکی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاردا کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و به‌نزین له هه‌رێمی کوردستان، وه ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی یان ئه‌و به‌نزینه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان دێت به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تیش باج و ڕسوماتێکی خستۆته‌سه‌ری ئه‌ویش هه‌ر کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌که‌ی هەیە".
هەمەوەندی دەشڵێت" هه‌وڵێکی جدی دراوه ئێمه خۆمان وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌نده‌ش وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه‌مان کرد بڕیار وابوو ئه‌و باج و ڕسوماته‌ی له‌سه‌ر سوته‌مه‌نیه یان به‌ته‌واوه‌تی لاببرێت یان که‌مبکرێته‌وه".
بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رۆژانی داهاتوودا نرخی بەنزین داببەزێت، لە ڕوەوە ئازاد هەمەوەندی دەڵێت" ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریه‌که‌ی زیاتر په‌یوه‌سته به حکومه‌ته‌وه هه‌م به که‌مکردنه‌وه یان لادانی باج و ڕسومات، وه ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌ڵێنی داوه بگاته هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆشی بڕێک پاڵپشتی سوته‌مه‌نی بکات به‌دڵنیاییه‌وه نرخی سوته‌مه‌نی تاڕاده‌یه‌کی زۆرباش داده‌به‌زێت و دێته ئاستی پێش به‌رزبوونه‌وه".