نوێترین لێدوانی وەزیرى دارایی هەرێم لەسەر خانەنشینى پلە تایبەتەکان

وەزیرى دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەمووان پابەندی یاسای چاكسازی بن".

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.    

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو سەردانەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە ، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.  

وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.  


PM:03:45:07/09/2021