وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا روونکردنەوەیەکی لەبارەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێداچوونەوە بە دۆسیەی بەشێک لە خانەنشینی پلە تایبەتەکان کراوە و بە رێژەی ٦٠٪ کۆتایی پێهاتووە".

دەقی ڕوونکردنەوەکەی دارایی هەرێم:

پاش ئەوەی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و بە وردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كرد.

بۆ هەموو لایەك ئاشكرای دەكەین كە تاوەكو ئێستا پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە 60% كۆتایی پێهاتووە. 
  
بۆ بەدواداچوونی دۆسییەكانی خۆیان، پلە تایبەتە بەرێزەكان دەتوانن بە پەیوەندیكردن بەم دوو ژمارەیەوە زانیاری تەواو لەسەر دۆسیەكانیان وەرگرن:

07504918109
07701590809 

بەڕێز/ لەشكری ئیبراهیم حەسەن جێگری بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە

1.بەرێوەبەری گشتی

(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

2.راوێژکار

(193) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

3.بریکاری وەزیر

(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.

4.وەزیر

(140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت.

5.ئەندام پەرلەمان

(394) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە  1170  دانە  ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020  مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه

1.بەرێوەبەری گشتی

(396) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

2.راوێژکار

(145) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە  دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

3.بریکاری وەزیر

(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

4.وەزیر

(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان  ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە  بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان  کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.

کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە  669  دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت  چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020  ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.

تێبینی/ لە 1839  دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوە  تەنها 669 كەیس ڕاگیراوە.


PM:08:15:07/09/2021