تۆمەتبارێك بەبڕێك پارەی ساختەوە دەستگیركرا

ئاسایشی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" كەسێك بە دراوی ساختە لە جۆری ١٠٠ دۆلاری و ٢٥ هەزارو ١٠ هەزار دیناری دەستگیرکرا". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی كاروچالاكیە بەردەوامەكانی هێزەكانمان دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بە دواداچوونی ورد بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵنەوەی پشدەر هێزەكانمان لەبنكەی ئاسایشی ژاراوە بەهاوكاری یاریدەدەریتی ئاسایشی قەڵادزێ كەسێكیان دەستگیركرد.

ئەوەشخراوەتەروو، تۆمەتبار كە دۆلاری ئەمریكی لە جۆری(١٠٠) سەد دۆلاری و دیناری عێراقی لەجۆری(٢٥٠٠٠) بیست و پێنج هەزاری و (١٠٠٠٠) دە هەزاری ساختەكراوی پێ بووە.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتبار لە ئێستادا بە پێی ماددەی( ۲٨۱) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیركراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.


PM:08:47:07/09/2021