ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق وادەی دەستپێکردنی کەشی پایزەی ڕاگەیاند و پێشبینیش دەکات پلەکانی گەرما زیاتر دابەزن.
عامر جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی ڕاگەیاندووە" پلەکانی گەرمای عیراق له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و به‌تایبه‌ت لە ڕۆژانی هه‌ینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ڕوویان له دابه‌زین كرد، بەڵام جارێكی دیكه له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه".
عامر جابری پێشبینیش دەکات کە سبه‌ینێ چوارشەممە پله‌كانی گه‌رما دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ببینن.
به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشکراشیکرد، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا عێراق ده‌چێته نێو كه‌شوهەوای پایزه‌وه.