بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ دەست بەکار بوو

‌قائیماقامی سلیێمانی لەنێوان هەردوو قائیمقامی کۆن و نوێدا
دوای ئەو گەندەڵییەی کە لەسەر تاڵانکردنی زەوی لە بەکرەجۆ و راپەرین ئاشکرا بوو، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ دەست بەکار بوو.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە "بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ دەست بەکار بوو، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکان بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ دەست بەکار بوو".

لەو راگەیاندنەدا هاتووە  " ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ئاب لە رێوڕەسمێکدا، بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، عوسمان ئەنوەر وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە ئەرکەکەی دەست بەکار بوو".

لە وتەیەکدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند " دەست بەکاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە ، ووتیشی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ ئەزمونێکی زۆری ھەیە و دڵنیاین دەتوانێت خزمەتی زیاتری دانیشتوانی ناحیەکە بکات".

ئەو گۆڕانکاریە دوای ئەو گەندەڵییانە دێت کە لەبواری تاڵانکردنی بە هەزاران پارچە زەوی لەو ناوچەیە دێت، کە هێزەکانی ٧٠ و هێزەکانی دژەتیرۆری پێ تۆماتبار دەکرێت کە بەرپرسانی ئەو دوو دەزگایە ئەو گەندەڵیانەیان کردووە. 



PM:02:31:09/09/2021