بەرپرسێکی یەکێتی: ئەو هێزەی لە نزیک گوندی ئەڵمانییە بۆ بەرگریکردن لە کادیرێکی یەکێتی هێنراونەتە ئەو جێگایە

دوی ئەوەی کەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند ئەمشەو هێزێک هاتوونەتە نزیک ئۆفیسی ئێن ئارتی و دواتر لە لە دەوری گوندی ئەڵمانی جێگیر کراون، کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی رایگەیاند" ئەو هێزە هێزی ئاسایشەو بۆ پاراستنی کادیرێکی یەکێتی هێنراونەتە ئەو جێگایە ".

بەرپرسێکی یەکێتی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە " سپی " راگەیاند: لەلایەن گرووپێکەوە کادیرێکی پێشکەوتووی  یەکێتی کە ماڵیان لە گوندی ئەڵمانییە رووبەرووی هەڕەشە بۆتەوە، ئاسایشی سلێمانیش بۆ پاراستنی ئەو کادیرەیان ئەو هێزەیان هێناوەتە نزیک گوندی ئەڵمانی".

ئەو بەرپرسە روونیکردەوە کە هێنانی ئەو هێزە هیچ پەیوەندیەکی بە کەناڵی ئێن ئارتیەوە نییە.

ئەمشەو كەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند" لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵکوتانە سەر کۆمپانیاکان و داوای سەرانە، هێزێکی ئەمنی لە چواردەوری کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) جێگیر کراوە". 



AM:12:34:10/09/2021