"حزبە بەشداربووەکانی ناو دەسەڵات، بەشدارن لە درێژەدان بە دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان"

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند" هەر پارتی بەشدار و تاوانبار نییە لە دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان، بەڵکو حزبە بەشداربووەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە، بەشدارن لە بەردەوامی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە". 

یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەر پارتی بەشدار و تاوانبار نییە لە کەیسی دەمکوت کردنی دەنگە ئازا و ئازادەکانی بادینان، بەڵکو حیزبە بەشداربوەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە و هەموو ئەوانەی بەناوی چاکسازییەوە پۆستی بێدەسەڵاتیان لەناو حوکمڕانی هەرێم هەیە بەشدارن لە بەردەوامی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە". 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، دوای زیاتر لە ساڵێك لە دەستگیركردنیان، هەندێك لە دەستگیركراوانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووە وەك دژایەتییەك بۆ دۆخی دەستگیركردنیان و ئەو تۆمەتانەی بۆیان دروستكراون و هەروەها دواخستنی بەردەوامی دادگاییكردنیان بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسییەكانیان.

جەختیشی كردەوە، كە بێدەنگی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ و رێكخراوە مرۆییەكانی دیكە بەرامبەر بە پێشێلكردنی ماف و ئازادییەكان لە هەرێمی كوردستان، كارێكی شەرمئاوەرو سەركۆنەكراوە.


PM:04:50:10/09/2021