حکومەتی نوێی لوبنان پێکهێنرا

دوای زیاتر لە ساڵێک لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی پێشووی لوبنان، ئەمڕۆ هەینی کابینەی نوێی لوبنان بەسەرۆکایەتی نەجیب میقاتی راگەیەندرا.

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لەگەڵ میشیل عەون سەرۆکی لوبنان و نبیە بری، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە و لەبارەی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتنە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە" کابینەی نوێ لەلایەن نەجیب میقاتی سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها عەبدوڵا بو حەبین وەک وەزیری دەرەوە، بەسام مولوەی وەک وەزیری ناوخۆ و مۆریس سەلیم وەک وەزیری بەرگری دەستنیشانکراون".


PM:08:05:10/09/2021