ئاسایشی سلێمانی: کۆمپانیای (talon) بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی فەرمی خولی سەربازی بۆ ٨٩ کەس کردووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت" کۆمپانیای "talon" بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی فەرمی لایەنە ئەمنییەکان، خولی سەربازی بۆ ٨٩ کەس کردووەتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە پێی زانیاری پێشوەختە، لە رۆژی ٩ی ئەیلولی ٢٠٢١ تیمێکی بەشی چاودێری و پشکنینی کۆمپانیا ئەمنییەکان بەهاوکاری بەشی جموجۆڵی ئاسایشی سلێمانی کۆمپانیای talonیان بەسەرکردەوە و دەرکەوت کۆمپانیاکە پابەندی رێنماییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیا ئەمنییەکان نەبووە". 

ڕاشیگەیاندووە" کۆمپانیاکە هێزێکی ٨٩ کەسی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی ناوخۆ پێکهێناوە و سێ خولی مەشقی سەربازی و راهێنانی چەکی سوک و قورسی بۆ ئەنجامداون، لەئەنجامدا سەرجەم بەشداربووانی خولی سێیەم کە ژمارەیان ٣١ کەسە، دەستگیرکراون".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 


PM:11:22:10/09/2021