کونسوڵخانەی فەڕەنسا راگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت"هێرشەکانی ئەم دواییە دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە و دەبێت هەماهەنگییەکی زیاتر لەنێوان هەرێم و عێراقدا هەبێت". 

کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە شاری هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئەم هێرشە نوێیە، دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە بۆسەر سەروەریی عێراق و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکی زیاتر لەنێوانیاندا هەبێت بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو جۆرە کردارانە و پێویستیشە بکەرانی ئەو کردەوەیە دەستنیشان بکرێن. 


AM:12:08:13/09/2021