جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەپێویستی دەزانین ئەو لایەنانەی کە لە پشت هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بوون ئاشکرا بکرێن". 

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئیدانەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەین و داوا دەکەین ئەو لایەنانەی کە لەپشت هێرشەکانن ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواش دەکات کە" سنورێک بۆ کۆتاییهێنانی هێرشەکان دابنرێت". 

شەوی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١ لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.


AM:10:04:13/09/2021