لەسەر فەرمانی کازمی ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵا دەستگیردەکرێن

لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک ژمارەیەک ئەفسەری پلە باڵا بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا هاوڕێیەتی کاندیدی دیاریکراویان کردووە. 

لیوا روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق  له‌ بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق فه‌رمانیكرد به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چەند ئه‌فسه‌رێکی پلە باڵا، کە هاوڕێیەتی ژماره‌یه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان كردووه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز".  
 
شه‌ممه‌ری باسی لەوەشکردووە، ئه‌م رێوشوێنه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیدایه‌ بۆ خۆدورگرتن له‌ جموجۆڵی سیاسی وڵات. 

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تائێستا ٢٧٦ حیزب و ٤٤ هاوپەیمانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشدارن، هاوکات زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس لە ٨٣ بازنەی هەڵبژاردن و ٣٢٩ کاندیدی پەرلەمان هەڵدەبژێرن کە نۆ کورسییان بۆ پێكهاتەکانە.


PM:01:10:13/09/2021