وەزارەتی دارایی هەرێم بودجەیەک بۆ دابینکردنی ئاو بۆ یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی تەرخان دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕی (چوار سەد و شەش ملیۆن و دوو سەد و چل هەزار و پێنج سەد) دیناری بۆ پڕۆژەی راکێشانی بۆری ئاو بۆ جیاکەرەوەکانی ٣٩ یەکانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە گەڕەکی راپەڕین تەرخانکرد. 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و ئاڕاستەی پاریزگاری سلێمانی کراوە تێیدا هاتووە" رازین بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی راکێشانی بۆری ئاو بۆ جیاکەرەوەکانی ٣٩ یەکانی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی لە گەڕەکی راپەڕین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوژمەی ٤٠٦ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بەپێی رێنمایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٦ی وەزارەتی پلاندانان رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومەییەکان.


PM:02:35:13/09/2021