دوای زیاتر لە ساڵێک گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستان و شارێكی ئه‌ڵمانیا دەستیپێکردەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت" دوای زیاتر لە ساڵێك ئەمڕۆ بە فەرمی لوفتانزا بڕیاریدا گەشتەکانی نێوان هەولێر و فرانکفۆرت دەستپێبکاتەوە". 

ئەحمەد هوشیار، بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند" دوای وەستانی گەشتەكانمان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو ئەمڕۆ بە فەرمی لوفتهانزا بڕیاری دا لە ٢١ی ئەو مانگە گەشتەكانی لە نێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەستپێبكاتەوە".

بەرێوەبەری گشتیی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئه‌وەشی خسته‌روو، گەشتەكان راستەوخۆ دەبن و لە هەفتەیەكدا رۆژانی شەممە و سێشەممە ئەنجام دەدرێت. 


PM:03:11:14/09/2021