ئاشتی هەورامی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

قەیرانی سوتەمەنی‌و كەمی بەنزین لەهەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیەو وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمیش بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
بڕیارە رۆژی دوو شەممە بەرواری 7/7/2014 پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی سازبكات‌و خوێندنەوەش بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك بكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستانیش كە لەبەرنامەی كاری دانیشتنەكەی رۆژی دوو شەممەوە بڵاویانكردۆتەوە، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە كە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قەیرانی بەنزین‌و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكە دەبێت.



AM:10:38:05/07/2014