بەپەلە..جەلەولا خەڵکی تیا نامێنێت و نەقیبێکی پێشمەرگە دەبێتە قوربانی

بەهۆی بۆردومانی شارەکە بە هاوەن لەلایەن داعشەوە، خەڵکی شاری جەلەولا  شارەکە چٶڵدەکەن، هاوکات هەر ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک بە پلەی نەقیب بە گوولەی قەناس گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە بەهۆی شەڕی بەردەوام لەجەلەولا و هاویشتنی هاوەن لەلایەن داعشەوە بۆ ناو شاری جەلەولا، خەڵکی شارەکە ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوەو بەتەواوی خەریکە شارەکە چۆڵ دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمرۆ ٥-٧ پێشمەرگەیەک بە فیشەکی قەناسی هێزەکانی داعش گیانی لەدەستدا.  



AM:11:14:05/07/2014