به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانمان لە چەند هەڵمەتێکدا ژمارەیەک تۆمەتباریان ده‌ستگیركردوە کە هەستاون بە مامەڵەکردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ر و دۆلاری ساختە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان لە ڕاگەیەنندراوێکدا بڵاویکردەوە، توانرا باندێک لەناو شاری هەولێر دەستگیربکرێت کە لە ( ٥ ) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب پێکهاتبوون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ( ۱۹٠٠٠٠ ) سەد و نەوەد هەزار دۆلاری ساختەی ڕەش.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەچالاکیەکی تردا لەلایەن ئەفسەر کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لەناو شاری هەولێر و دەوروبەری توانرا ( ۳ ) تۆمەتبار دەسگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( ۱۲٤ ) گرام کریستاڵ و ( ۱۱٠ ) گرام تلیاک و ( ٤ ) گرام هێرۆین و ( ۱۷ ) شیت حەبی ترامادۆڵ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.