ئایا شەبنامی بارانی نەشتەرگەری بۆ کراوە؟

کچە مۆدیل و فاسیۆنی ناسراوی کورد شەبنامی بارانی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی باریک و لاواز و جیاواز لە پێشوو دەردەکەوێت.

شەبنام کە هەمیشە شۆخ و شەنگی و جوانی بۆتە سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمجارە لە رێگای چەند وێنەیەکەوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە، بەڵام دەرکەوتنی ئەمجارەی جیاوازەو بەتەواوی لاواز دەردەکەوێت و هەوادارانی وای بۆدەچن کەنەشتەرگەری ئەنجام دابێت.

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.



AM:12:28:16/09/2021