سروە عەبدولواحید کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له كه‌ركوک له به‌غداد و كه‌ربه‌لاش هه‌ندێک كاندیدمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه 14 كورسیه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین نه‌وه‌ی نوێ 14 كورسی بهێنێت".
سروە عەبدولواحید کاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی نەوەی نوێ دەیەوێت چی بکات لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە کورد نەیکردووە لە دوای 2003 وە؟ لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" له‌ڕاستیدا جا كورد چی كردووه له 2003 وه هه‌تا شتێک نه‌مابێت بۆئه‌وه‌ی بیكه‌ین! به‌داخه‌وه له 2003 وه هه‌تا ئێستا كورد له به‌غداد به‌تایبه‌تی یه‌كێتی پارتی خه‌ریكی دابه‌شكردنی پۆست بوون زیاتر وه‌ک له‌وه‌ی كه بیر له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه هه‌تا ئێستا كێشه‌ی پێشمه‌رگه و مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ر نه‌كراوه گرفتی زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌غداد هه‌یه بۆیه پێویسته له‌وێ بین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگێكی جیاواز بین له‌وه‌ی پۆست و وه‌زاره‌ت و ئه‌مانه‌ی شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ره‌تی بكه‌ینه‌وه و كار بۆ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ئێستا به‌داخه‌وه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه به‌داخه‌وه ده‌بێت شه‌ڕی مووچه‌ی هاوڵاتیان بكه‌ین كه ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا شه‌رمه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان دوای 30 ساڵ ئێمه تازه له به‌غداد شه‌ڕی بودجه و مووچه بكه‌ین بۆیه پێموایه گرنگه نه‌وه‌ی نوێ له‌وێ (لەبەغداد) بێت، نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان نموونه‌ی ئازایه‌تی و جوانی پیشاندا به‌هه‌مان شێوه بتوانین له په‌رله‌مانی عێراقیش له به‌غداد هه‌مان نموونه كه داكۆكاری سه‌رسه‌ختی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بین".
بە بڕوای سروە عەبدولواحید ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی تر لەو ڕووەوە وتی" ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیاره جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر من پێموایه شانسی نه‌وه‌ی نوێ زۆره له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک زۆر زۆر ناڕازییه، وه خه‌ڵک هه‌موو ئومێدێكی هه‌یه ئه‌ویش نه‌وه‌ی نوێیه كه بارودۆخه‌كه بگۆڕێت بۆیه من پێموایه ئه‌مجاره نه‌وه‌ی نوێ كورسی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان (پارتی و یەکێتی) هه‌ندێک ته‌راجع ده‌كه‌ن له كورسیه‌كانیان، هەرچەندە خۆ نەوەی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان 4 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه و توانیویانه فشار دروست بكه‌ن مه‌رج 30 په‌رله‌مانتار هه‌بێت هه‌تا فشار دروست ببێت چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی چالاک هه‌بێت بتوانن فشار دروست بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵات كه بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وه‌لا بنێن و بیر له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه ده‌توانرێت فشار دروست بكرێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كان هه‌رچه‌ندێک بێت، بەڵام پێموایه هه‌ردووكیان ته‌راجع ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتیش".
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ڕێژەی ئەو کورسییانەی چاوەڕێ دەکەن نەوەی نوێ بەدەستی بهێنێت؟ سروە عەبدولواحید دەڵێت" له هه‌رچوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له كه‌ركوک،له به‌غداد و كه‌ربه‌لاش هه‌ندێک كاندیدمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه 14 كورسیه، به‌ڵی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین نه‌وه‌ی نوێ 14 كورسی بهێنێت".