ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن ئاشکراکرا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی بەریتانیا و گفتوگۆكانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، خۆشحاڵ بووم، كە ئەمڕۆ لەگەڵ بۆرس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن كۆبوومەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند بابەتێكی گرنگمان تاوتوێ كرد وەك پەیوەندییەكانی بەریتانیا و ھەرێمی كوردستان، ھەڕەشەی تیرۆر و سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆكی هەرێم سوپاسی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات، بۆ پشتگیریی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و عیراق بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا. 

ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌كگرتوو، تائێستا لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبۆتەوە.


PM:04:01:17/09/2021