بکوژی کادیرەکەی پەکەکە لە سلێمانی دەستگیر دەکرێت

بەرپرسی دەزگای زانیاریی و پاراستن\زانیاری، ئەژی ئەمین، ڕایگەیاند"تاوانباری تاوانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا" کە مەبەست لێی کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکە و هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسێکی تریانە.  


  ئەژی ئەمین لە پەیامێکدا لە ئەکاوتنی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ 18ی ئەیلول رایگەیاند" تاوانباری تاوانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەستگیرکرا و ڕاپێچی بەردەم یاسا کرا. بەزووترین کات بەڵگەکان و دانپێدانان دەخرێتە بەردەم ڕای گشتی." 

هەروەها دەشڵێت"ڕیسوایی بۆ تێکدەرانی ناوماڵی کورد، دەستخۆشی بۆ شێرەکوڕانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پۆلیس".  

دوێنێ هەینی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژرانی یاسین بولوت (شوکر و سەرحەت) لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

شوکر سەرحەت کە تەمەنی ٦٤ ساڵەو ٤٠ ساڵ لە ریزی پەکەکەدایە، ئەو حیزبە دەزگای میت تاوانبار دەکات بە تیرۆرکردنی ئەو کادیرەیان.



AM:09:33:18/09/2021