نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا له‌پێناو چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه هاوڕا بوون.
له ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دوا ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌ريتانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گەڵ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بی کۆبۆتەوە.
ئەوەشخراوەتەروو، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى عيراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ، بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا، دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كردووە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌يه‌وه بيرورايان ئاڵوگۆڕ كرد".
ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌كگرتوو، لەسەردانەکەیدا سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبۆتەوە.