هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی: بكوژی کادیرەکەی پەكەكە دەستگیرکرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌ش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی هەردوو کردەوەى تیرۆرکردنی دوو کادیرەکەى پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند و دەڵێت" سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار و ھاوڵاتییانیش پارێزراوە". 

راگە‌یەندراوێك لە‌ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌شە‌وە‌ لە پارێزگای سلێمانی: 

لەسەر راسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،

_یەكە‌ميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو .

_دووە‌میان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.

تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.

لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى.

-بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی.
-بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرور.
-بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئە‌یلولی ٢٠٢١


PM:01:17:18/09/2021