مام رۆستەم: ئەم وڵاتە میت و ئیتلاعات بەڕێوەی دەبات

لەو شوێنەی سلێمانی کە کادیرەکەی پەکەکە لێ کوژرا، پێشمەرگەی دێرین، مام ڕۆستەم، رایگەیاند " ئەم وڵاتە میت و ئیتڵاعات بەڕێوەی دەبات و حكومەت بەڕێوەی نابات‌، جەختیشی، لە ڕێكخستنی نێوماڵ كوردیی كردەوە".

مام رۆستەم لەساتی دانانی تاجەگوڵینە لەو شوێنەی کادیرەکەی پەکەکەی تێدا کوژرا، وسەیەکی پێشووی ئەردۆغانی بەبیرهێنایەوە كە وتویەتی:”لە ئەفریقای باشوور ناوی دەوڵەتی كوردیی بێت من دژیم، بەڵام بەداخەوە کورد لەوە تێناگات، بۆیە دەبێت ئێمە خۆمان نێوماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوە، چیتر ڕێگەنەدەین دووژمنان خەڵكە  تێكۆشەرەكانمان شەهید بكات."

مام ڕۆستەم وتیشی: ئەم وڵاتە بووە بە پاشا گەردانیی و دەبێت هەموو حزبەكان ئاگایان لە خۆیان بێت، حاكم و دەوڵەت و حكومەتی تێدا نییە، حكومەت خەرێكی نەوت فرۆشتن و كاسپییە، بۆیە دەبێت هەموو كەسێك ئاگای لەخۆی بێت و بە تەمامەبن حكومەت تاوانباران دەستگیربكات، دەبێت خۆمان خۆمان بپارێزین.

ڕاشیگەیاند: دیارە ئێرە ئیتڵاعات و میت بەڕێوەی دەبات و حكومەت بەڕێوەی نابات، ڕاستە شتێك هەیە بەناوی حكومەت، بەڵام ناوەڕۆكی نییە.

شوکری سەرحەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، دوێنێ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، تیرۆر کرا.



PM:08:50:18/09/2021