" كەیسەكانی جینۆساید و كیمیاباران مەكەنە ریكلامی هەڵبژاردن "

ژمارەیەک رێکخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤ، جینۆساید و پرسی ئەنفال رایدەگەیەنن" داواكارین هیچ  لیست و  لایەن و كەسێك دۆسیەی جینۆساید و كیمیاباران نەكاتە بابەتی بانگەشەو ریكلامی دەنگ كۆكردنەوە". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ١٧ رێکخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤ، جینۆساید و پرسی ئەنفال ئاماژە بەوەدەکەن" هەر كاتێك هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەك لە رابردوو بینیومانە، لیست و حیزب و كاندیدەكان كە هەندێكیان نە پێشتر و نە دوای هەڵبژاردنەكە دۆسیەكانی جینۆساید كاری ئەوان نەبووە، ئەم دۆسیەیانە دەكەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان، لێ دواتر كە دەگەنە پەرلەمان، ئیتر جینۆسایدو قوربانیانیان لە بیرنامێنێ  و جورئەت ناكەن رەخنە بگرن لە هەڵوێستی حیزبەكانیان لە بەرامبەر تاوانباران وەك لە رابردوو ئەزموونمان كردووە، رەخنەكانمان روو لە حكومەت و حیزب و  لیست و كەسەكانە، رو لە ئەزموونەكانی رابردووە، بۆ دوبارە نەبوونەوەیان لە ئێستاو داهاتوو". 

دەشڵێن" داواكارین هیچ  لیست و  لایەن و كەسێك دۆسیەی جینۆساید و كیمیاباران نەكاتە بابەتی بانگەشەو ریكلامی دەنگ كۆكردنەوە, كاركردن  بۆ ئەو دۆسیەیانە كارێكی ئەخلاقی و ویژدانییە نەك كۆكردنەوەی دەنگ بۆ كەس و لیست و حیزب".

ناوی ڕێکخراوەکان: 

1-  رێكخراوی  كوردستان بێ  جینۆسایدkwg  - 
2- تۆڕی  رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی  -koncicc  
3- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری  ojc-   
4- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
5- گروپی كار بۆ ئەنفال
6- رێكخراوی گەشەپێدانی مافی  مرۆڤ
7- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان 
8- كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
9- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
10- رێكخراوی عەرعەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان 
11- رێكخراوی ناسنامە
12- رێكخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال
13- تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
14- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان -  oawmd
15- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی -  www
16- هەڵمەتی ژیان دژ  بە ئیعدام لە كوردستان 
17- رێكخراوی دۆز بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان


AM:10:41:19/09/2021