لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشک روونکردنەوە دەدرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆکاری گرانبونی نرخی مریشک لەبازاڕەکانی هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت" بەرزبونەوەی بەهای دۆلار وایكردووە نرخی مریشك زیاتر بەرزبێتەوە". 

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" بەرزبونەوەی نرخی عەلەف و جوجكە و غاز و گاز و دەرمان و هەموو پێداویستیەكان بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە وایكردووە نرخی مریشك زیاتر بەرزبێتەوە". 

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاشکراشیکرد: تاوەکو شەوی رابردوو لە کێڵگە پەلەوەرییەکان یەک کیلۆ مریشک بە سێ هەزار و ٧٠٠ دینار فرۆشراوە و پێشبینی دەکەین لەماوەی ١٥ رۆژی داهاتوودا نرخەکەی دابەزێت.

دوێنێ نرخی یەك كیلۆ مریشك لە بەشێك لە بازاڕەكان چوار هەزار دیناری تێپەڕاند و هاوڵاتیان لەبەرزبونەوەی نرخەكەی نیگەرانن.


PM:03:39:19/09/2021