کەنەکە: حوکمدانی مەلا نەزیر سیاسیە و یاسایی نییە


کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، کەنەکە رایدەگەیەنن" دەستگیرکردن و سزادانی مەلا نەزی بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵکردن نییە، ئەو سزایە بە هۆکاری سیاسیی، نایاسایی و نادادپەروەرییە."

ئەمڕۆ سێ شەممە، دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کە نەکە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ ڕای گشتی دەڵێن" ماوەیەکە لە باشووری کوردستان، بە تایبەتی لە ناوچەی بادینان، نووسەر و رۆژنامەوان و سیەسەتمەدار، بە هۆکاری سیاسی و لەسەر ڕای جیاواز دەستگیردەکرێن و زیندانیان  بەسەردا دەسەپێندرێت، یەکێک لەو کەسایەتییانەش، بەڕێز نەزیر بەرواری، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە، مەلا نەزیر بەرواری لە مانگی شوباتەوە دستگیرکراوە، پێش دوو رۆژیش لە دادگای دهۆک سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا".

کەنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، نەزیر بەرواری، کەسێکی سیاسییە و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە، کەسێکی نیشتمانپەروەرە و بۆ گەل و وڵاتەکەی خۆی خەباتی کردووە، ڕاستە کاک نەزیر ڕکابەریی دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووە، بەڵام ئەوە مافێکی دیموکراتی و ڕەوای ئەوە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد جەختدەكاتەوە، دەستگیرکردن و سزادانی کەسێکی وەها، بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵکردن نییە، ئەو سزا و زیندانیی کردنە بە هۆکاری سیاسیی، نایاسایی و نادادپەروەرییە و دەڵێن: ئێمە ئەو بڕیارە وەک بڕیارێکی یاسایی نابینین و قبوڵی ناکەین، بڕیاری گرتن و سزادانی بەڕێز نەزیر بەرواری بە توندی شەرمەزار دەکەین، هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەین، مەلا نەزیر و هەموو گیراوانی سیاسیی و ڕای ئازاد، سەربەست بکەن.

کەنەکە ئاشکراشی دەکات " لە هەرێمی كوردستان هەر بە تەنیا مەلا نەزیر زیندانی سیاسیی نییە، بەڵکو بە هۆکاری سیاسی و ڕەخنە لە دەسەڵاتی پەدەکە، بە دەیان کەس لە زینداندان، تا ئێستا ٨٢ کەس لە زینداندان، لەبەر ئەو نادادپەروەرییەش نزیکەی دوو هەفتەیە ئەو زیندانییە سیاسیانە مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە، داخوازییەکانیان ڕەوان و دژی نادادپەروەریین".

ڕۆی ١٩ی ئەم مانگە لە دانیشتنی دادگاییكردنی مەلا نەزیر، ئەندامی کادیری ناسراوی یەکێتی لە زاخۆ و نعمەت گونەش، ئەندامی هەدەپە، دادگای دهۆك بە تۆمەتی "پەیوەندییان لەگەڵ پەكەكە”دا بە حەوت ساڵ زیندانی سزادران.



PM:04:32:21/09/2021