لە کاتی رووخانی زیادەڕۆیدا لە ناوچەیەکی سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی بریندار دەبێت

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە لەکاتی رووخانی تەجاوزاتدا لە ژمارەیەک لە گوندی دۆڵەرووت لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی رووبەرووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و خەڵکدا روودەدات و ژمارەیەک بریندار هەیە، لە نێویاندا بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە کێشەکە لەسەر رووخانی زیادەڕۆی بووە لە گوندی " تووە سپی " لە ناوچەی دۆڵەڕووت و، لە ئەنجامدا عەمید ئاری رەوف بێگەر بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان لە رێگای فیشەکەوە بریندار بووە، هەروەها زانیاری سەرەتایی هەیە کە چەند هاوڵاتییەکیش بریندار هەیە.

ئەو ئەفسەرە پلە بالآیە بە فیشەک برینداربووەو دەستی زامدارە.

لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بەهۆی سازشکردنی حکومەت و حیزبەکان بەرامبەر ئەو خەڵکەی زیادەڕۆیی دەکات، بۆتە مایەی هاندانی زیادەرۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی. 



PM:07:30:21/09/2021