بهڕێوهبهرایهتی گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" رەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران وەرگیراوە بۆ دامەزراندنى حەوت کارمەند بەشێوەى گرێبەست، ههركهسێكیش ئارهزومهنده پێویسته له ئەمڕۆوە سیڤیهكهی پێشكهش بكات".
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ شەش چاودێر و یەک كارگوزار بە شێوەی گرێبەستی ساڵانە وەرگرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو: هەر کەسێک ئارەزوومەندە پێویستە سیڤی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی کارگێڕیمان بکات.
راشیگەیاندووە" لە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی مانگ تا ٣٠ی مانگ دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن، ئەو کەسانەی ئارەزومەندن پێویستە دانیشتووی سنوری تاسڵوجە و دەوروبەری بن، چونكە ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لە ناو تاسلۆجەیە".
باسی لەوەشکردووە: پێویستە ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن ٣ی١٠ لە کاتژمێر ٩دا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامادەبێت، بە مەبەستی چاوپێکەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە رێگەی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیەوە.