شاندێکی رۆژئاوای کوردستان سەردانی ئەمەریکا دەکەن
کۆنگرێس لەسەر پێدانی ١٧٩ ملیۆن دۆلار بەرۆژئاوا بڕیار دەدات

شاندێکی  بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، دوای سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، سەردانی واشنتن دەکەن، هاوکات ئەمڕۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕیار لەسەر یارمەتییەکی ١٧٠ ملیۆن دۆلاری بۆ رۆژئاوای کوردستان دەدات.

لە ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و نەزیرە گۆریا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی جزیرە و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی ڕۆژئاوا، دوای تەواوبوونی سەردانەکەیان بۆ روسیا، سەردانی ئەمەریکا دەکەن.

ئەو بەرپرسانەی ڕۆژئاوای کوردستان لە مۆسکۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کۆبوونەوە و باسیان لە قەیرانەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، بەتایبەت مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی مەدەنی، بەهۆی هێرشی بەردەوامی سوپای تورکیاوە.

سەردانەکەی بەرپرسانی ڕۆژئاوا بۆ ڕوسیا لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی سوریا و پەیوەندی نێوان ڕۆژئاوا و حکومەتی بەشار ئەسەد.

بڕیارە شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان باسی چەند ڕێگا چارەیەکی سیاسی بکەن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
ئەو سەردانە لە کاتێکدایە کە تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و پاشەکشەی ئەمەریکاش لە ئارادایە. 



PM:04:29:24/09/2021