وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی کۆنگرەی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیەک بڵاوکردەوە و دەڵێت" رێكاری پێویست له‌ به‌رامبه‌ری ده‌گرینه‌ به‌ر". 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبونەوەیەک بڵاوکردەوە کە دوێنێ لە شاری هەولێر لەژێر ناوی (السلام  والاسترداد) رێکخرابوو، رایگەیاند" کۆبونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبونەوەیە بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات".

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە: رێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینە بەر.


PM:01:28:25/09/2021