سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كۆبونهوهکەی دوێنێی هەولێر بڵاوكرده‌وه و دەڵێت" داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین بابه‌ته‌كه به ئارامتر وه‌رگرن".
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه دوێنێ هه‌ینی به ناوی (السلام والاسترداد) له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری كۆبونه‌وه‌كه و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی نه‌بوه و ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه ده‌رچوه، به‌هیچ شێویه‌ك بۆچون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان نییه".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو: هه‌ر باس و هه‌ڵوێست و ئاراسته‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌وه هه‌بێت، به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵییه، هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه به ته‌واوی پابه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا داوا له هه‌موو لایه‌ن و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات بابه‌ته‌كه ئارامتر وه‌رگرن و هه‌مومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه بین كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمڕۆش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆبونەوەیەک بڵاوکردەوە کە دوێنێ لە شاری هەولێر لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) رێکخرابوو، وتی" كۆبونه‌وه‌كه به‌بێ ئاگاداری و به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخراوه و به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم جەختیشیکردەوە: رێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینە بەر.