دیالە.. رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە له‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ پارێزگای دیالە بكرێته‌ پشووی فەرمی. 

به‌گوێره‌ی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، له‌پێناو پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ به‌ سه‌ردانكه‌ران و به‌ئامانجی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ چله‌ی‌ ئیمام حسێن، بڕیار درا ده‌وام له‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای دیالە رابگیرێت. 

ئاماژە بەوەشکراوە: به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ رۆژی‌ دووشەممە ٢٨ی‌ ئه‌یلولی ٢٠٢١ پشووی فەرمی ده‌بێت.


PM:10:03:25/09/2021