سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پەرلەمانی عێراق هەر بۆخۆی لاوازە، خولی داهاتووی په‌رله‌مان که‌س به‌که‌س ده‌بێت، هه‌ر که‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات".
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەربارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق وتی" ئێستا ئێمه له چوارچێوه‌ی عێراقدا پرۆسه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه که هه‌ڵبژاردنه له عێراق، من خۆم سه‌د له‌سه‌د ده‌زانم ئه‌م عێراقه به‌مشێوه‌یه و به‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی ئێستا و به‌م بارودۆخه ناتوانێت ده‌وام بکات و ناتوانێت بڕوات، ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت چونکه من بیستومه له‌م ڕۆژانه‌دا که هه‌ندێکی لێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی هه‌یه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن 2023 کۆتای به سایکیس بیکۆ دێت که کۆتایی هات کوردستانی عێراق تورکیا داگیری ده‌کات، ئه‌گه‌ر سایکس بیکۆ کۆتایی پێبێت شتێک به‌ناوی عێراقه‌وه نامێنێت ده‌بێت هه‌رسێ ویلایه‌ته‌که به‌سڕه و به‌غداد و موسڵ جیابێته‌وه له‌یه‌کتر، واته ئه‌وه‌ی پێش سایکس بیکۆ کراوه ده‌بێت هه‌مووی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، محەمەدی حاجی مەحمود دەڵیت" من پێموایه په‌رله‌مانی عێراق هه‌رخۆی په‌رله‌مانێکی بێ هێز ده‌بێت، چونکه په‌رله‌مانی عێراق ئێستا هی حیزب نییه په‌رله‌مانه‌که هی هه‌موو تاکێکه، جاران دوو ده‌نگ ده‌درا ده‌نگێک بۆ لیستی حیزبه‌که و ده‌نگێک بۆ که‌سایه‌تیه‌که واته له‌سه‌ر لیست بوو کاتێک که کێشه‌یه‌ک له‌عێراقدا ده‌بوو ته‌نانه‌ت که ئه‌مه‌ریکیه‌کان ته‌داخولیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ مالیکی و له‌گه‌ڵ سه‌در و له‌گه‌ڵ حه‌کیم و له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و عه‌لاوی و ئه‌مانه کۆده‌بوونه‌وه، ئێستا له‌گه‌ڵ کێدا کۆده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له به‌غداد هه‌بێت، ئه‌م یاسا نوێیه وایکردووه که په‌رله‌مانێکی به‌هێز نییه په‌رله‌مانێکه له‌سه‌ر تاکی که‌سایه‌تیه‌کان دروستبووه، که‌سایه‌تیه‌کان زۆر لاواز ده‌بن هه‌رکه‌سێک به‌ئاره‌زووی خۆیان ده‌توانێت هه‌ڵیانسوڕێنێت و چیان بیه‌وێت پێیان بکه‌ن".
ڕاشیگەیاند" پێموایه خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق که‌س به‌که‌س ده‌بێت، په‌رله‌مانێک نییه خاوه‌نی هه‌بێت، واته په‌رله‌مانێک نییه که سه‌رانی حیزبه‌کان کۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ن به‌ڵکو په‌رله‌مانێکه هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات".
سەبارەت بە کاندیدانی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختییەکەی پەرلەمانی عێراق، محەمەدی حاجی مەحمود باسی لەوەکرد: ئێمه 21 کاندیدمان هه‌یه بێجگه له کوردستان، له ناوچە جێناکۆکەکانیش، وەک موسڵ له بازنه‌ی 7 کاندیمان هه‌یه، له که‌رکوک دوو کاندیدمان هه‌یه له بازنه‌ی 2،3 ، له دیاله دوو کاندیدمان هه‌یه، له بازنه‌کانی کوردستان له‌هه‌موویان هه‌مانه له دهۆک له هه‌رسێ بازنه‌که هه‌مانه، له هه‌ولێر له هه‌ر چوار بازنه‌که هه‌مانه و له سلێمانی پێنج کاندیدمان هه‌یه، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین گۆڕانکاری زۆر ڕووده‌دات له په‌رله‌مانی عێراق و له کوردستان ئه‌مجاره له‌ناو هه‌موو حیزبه‌کاندا گۆڕانکاری ڕووده‌دات، ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین زیاتر له دوو کورسی به‌ده‌ست بهێنیین.