وەزیری خوێندنی باڵا: زۆترین خوێندکاری دەرچووی زانکۆکان وەردەگیرێن


وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم زانکۆکانی ئاگادارکردنەوە کە دەبێت بەڕەچاوکردنی کوالێتی، زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بڕەخسێنن".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند "زانکۆکانی ئاگادارکردنەوە کە دەبێت بەڕەچاوکردنی کوالێتی، زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بڕەخسێنن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ یەکەمجار لە مێژوی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا توانیمان زۆرترین رێژەی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانبکەین و هەلی گونجاوی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچووان بڕەخسێنین."

هەروەها دەشڵێت " ئەمڕۆ لیژنەی باڵای وەرگرتن کۆبووەتەوە و لەبارەی چەند بابەتێکەوە گفتوگۆکراوە و بڕیاریان لەسەر دراوە."

ئارام محەمەد باسی لەوەشکردووە، بەڕەچاوکردنی کوالێتی، زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا وتووشییەتی، گفتوگۆ لەبارەی شێواز و بابەتەکانی تایبەت بە پلانی وەرگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندن کرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا سیستەمی زانکۆ لاین ئەکتیڤ بکرێت تا دەرچوانی پۆلی ١٢ فۆرمەکانیان ئاراستەی وەزارەت بکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و کۆلێژەکان.



PM:05:31:27/09/2021