خانمە بێژەری دیاری کورد هەودا ئەحمەد لە نوێترین دەرکەوتنی بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.
هەودا ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە تەواو جیاواز دەردەکەوێت لە وێنەکاندا و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامەو هونەرو کەلتوری پێشکەش دەکات.