ڤیدیۆی سەمایەکی شەبنام بارانی بڵاودەکرێتەوە

کچە مۆدێل و فاسیۆنی ناسراوی باشووری کوردستان، شەبنام بارانی کە هەمیشە بە وێنە و ڤیدیۆکانی سەرنجی فانەکانی رادەکێشێت، لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڤیدیۆی سەمایەکی خۆی لەگەڵ گۆرانییەکدا بڵاودەکاتەوە.

شەبنام کە هەمیشە شۆخ و شەنگی و جوانی بۆتە سەرنجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمجارە لە رێگای ڤیدیۆی سەمایەکی خۆیەوە کە لەناو ئۆتۆمبیلێکدا دەیکات هەوادارانی بەسەر دەکاتەوە. 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.



AM:09:09:28/09/2021