وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە

لە نوسراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەرچووانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت" کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر هەلی خوێندنی بەکارلۆریۆس دەڕەخسێنێت".

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کەرکوک، بەشی خوێندنی کوردی) کردووە تێیدا هاتووە" کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر دەرفەتی خوێندن دەڕەخسێنێت بۆ دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ بۆ درێژەدان بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمەریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".   

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەو قوتابیانەی ئارەزووی خوێندنی بەکالۆریۆس لە یەکێک لەو زانکۆیانە دەکەن دەتوانن لە ڕێگەی لینکی (www.amideast.org/tl) گشت زانیارییەکان وەربگرن و داواکاری خوێندن پێشکەش بکەن.   


PM:01:50:28/09/2021