بۆ دیدار لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان
شاندێکی باڵای ئێران لە سلێمانییە

 شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراق گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند وەفدەكەی كۆماری ئیسلامی لەئێستادا لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان لەكۆبوونەوەدان.

بەپێی سەرچاوەكە پاش كۆبوونەوەی لەگەل َبزوتنەوەی گۆڕان شاندەكەی ئێران لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
لەلایەكیترەوە نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە بە (SNN)ی راگەیاند "ھیچ زانیارییەکەم نییە لەسەر کۆبوونەوەکە". بەڵام ئەوەی نەشاردەوە کە وەفدێکی ئێران چەند رۆژێکە لە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی ھەولێرو سلێمانی کۆبوونەتەوە.



PM:01:32:06/07/2014