بەهای نه‌وت گۆڕانکاری بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٧ دۆلارو ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٩ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلارو ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوەی چەند رۆژی پێشووی نەوت و شکاندنی نرخێکی پێوانەی پەیوەندی بە کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکاو داخوازییەوە هەیە لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، پسپۆرانی ئەو بوارە ئەم دابەزینە بە کاتی ناودەبەن و پێشبینی هەڵکشانی زیاتری نرخەکەی دەکەن.


AM:08:46:30/09/2021