هەریر.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو کەس کوژران

لە ناوبازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.

کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، لەنێو بازاڕی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو کەس کوژران". 

ئاماژەی بەوەشکرد: شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو بنەماڵەکە بووە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردوە، لێکۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردوە. 


PM:06:46:30/09/2021