بۆیەکەم جار سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات و دەڵێت" دابەشکردنی مووچەی تەواو تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە و ئەگەر پارەیان هەبێت مووچە نەدراوەکانیش دەگێڕنەوە بۆ مووچەخۆران".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی زانکۆکانی کوردستان کە دوێنێ پێنجشەممە ٣٠ ی ئەیلول ڕایگەیاند، "هەندێک، ده‌ڵێن حكومه‌ت به‌س بۆ هه‌ڵبژاردن لێبڕینی لابردووه، جارێ ئه‌وه لێبڕین نییه و من هه‌رگیز نه‌مگوتووه ئێمه مووچه ده‌بڕین، بڕیارێكی شه‌خسی نه‌بووه، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، ئێمه گوتوومانه بودجه‌ی به‌رده‌ست چه‌نده زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بۆ هاووڵاتی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌نارد و به‌شه‌كه‌ی خۆمان به‌شی نه‌كرد، له كوێ بێنین؟ ئه‌وه پرسیارێكه و ده‌بێت بیكه‌ین."
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، ڕاسته نەیانتوانیووه به ته‌واوی مووچه بده‌ن، به‌ڵام هیچ نه‌بێت بۆ بودجه‌ی به‌رده‌ست كه هه‌ر به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كرد ٧٩% سه‌دی مووچه‌كه بده‌ن.
مەسرور بارزانی وتیشی " ئینجا بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م پرسیارانه فڕێده‌ده‌نه ناو كۆمه‌ڵگه كه حكومه‌ت ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن مووچه ده‌دات، راست نییه ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، مووچه‌مان هه‌بێت قه‌ره‌بووی مووچه نه‌دراوه‌كه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مان بێت، ئه‌گه‌ر نه‌مانبێت، من به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاووڵاتییه."
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەم مانگەوە ئەیلول حکومەتی هەرێم سێ مانگە بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکات.