به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت" داهاتی ئه‌م مانگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان بۆ به‌رزترین ئاست به‌راورد به مانگه‌كانی رابردو به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته ١٢٠ ملیار دینار.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٣٠ ی ئه‌یلولی رایگەیاند "به‌رهه‌می هاورده‌كراو بۆ هه‌رێمی كوردستان له مانگی ٩ ی ئه‌مساڵ بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته ١٢٠ ملیار دینار".
هەروەها ئەو بەرپرسە دەشڵێت "هۆكاره‌كانی زیادبونی داهاتی گومرگ و كاڵای هاورده‌كراو بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ژماری توشبوانی كۆرۆنا له‌مساڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌راورد به ساڵی پێشوو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردوه، هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی خۆپارێزیش كه‌مكراونه‌ته‌وه و هاتوچۆكردن له‌ده‌روازه سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان ئاسایی بونه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا سیستمی ئه‌لیكترۆنی له هه‌مو ده‌روازه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری ناردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی بۆ ده‌روازه‌كان ده‌ركردوه تا به‌هه‌مو جۆرێك رێگری له قاچاخچێتی بكه‌ن.