هەڵەبجە.. لە ئەنجامی ڕوداوێكی هاتووچۆ دوو کەس بوونە قوربانی

هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە ئاکامی ڕوداوێكی هاتووچۆ دوو هاوڵاتی بوونە قوربانی و تیمەكانی هاتوچۆ لەئێستادا گەشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە لە نزیك شارۆچكەی سیروان بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتا كرۆلا) دوو كەس برینداربوون، كە سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکان بوون". 

هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ئۆتۆمبێلەكە بەئاراستەی سیروان چووە لە ئەنجامی تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵ ڕوداوەكە دروست بووە، لە ئێستادا بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنن.


PM:02:20:02/10/2021